به‌پێى خشته‌ى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16 ى ته‌موزی 2018 ، مووچه‌ى مانگی چوارى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى
ئه‌وقاف، کشتوکاڵ، پیشه‌سازی و بازرگانی، رۆشنبیری و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه دابه‌شده‌کرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسیش له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، بۆ پێدانى مووچه به‌شوێن و بهوهزارهتهكانى دیكه چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى بڕه پاره‌ى به‌غداین ، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى ده‌ست ده‌كرێ به‌دابه‌شكردنى ته‌واوى مووچه‌ى ئه‌و شوێن و وه‌زاره‌تانه‌ى كه‌تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.