سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمێكی تایبه‌تی هاوپه‌یمانان، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له چیای قه‌ره‌چوغ ئه‌نجامدا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌مه‌به‌ستی كێوماڵكردن و نه‌هێشتنی تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چوغ ئه‌نجامدراو به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤیش له ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ژماره‌یه‌ك تیرۆريستی داعش كوژراون.
شایه‌نی باسه به هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپیمانان، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك تونێلی داعش به چڕی بۆردومان كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.