Erbil 15°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 16:06

هاوڵاتییه‌ک به‌ هۆی ته‌زوی کاره‌باوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

له‌بازاڕی ئۆرزدی له‌شاری سلێمانی
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ ، له‌بازاڕی ئۆرزدی له‌شاری سلێمانی به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه‌ هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا .

ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمی به‌ڵگه‌و تاوان ده‌ركه‌وت كه‌ هاوڵاتییه‌كه‌ له‌كاتی ئیشپێكردنی ماتۆڕی ئاو ، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ته‌زووی كاره‌باوه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ .

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: هاوڵاتییه‌كه‌ ناوی ( ن ، ح ، ح ) له‌دایكبووی 1956 . له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.