لەماوەی شەش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا لە سنووری پارێزگای دهۆک بەهۆی رووداوه‌كانی هاتۆچۆوه (564) هاوڵاتی بوونەته قوربانی.
له‌م باره‌وه مقەدم ئازاد ته‌ها بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک لە کۆنگریەکی رۆژنامەوانیدا ئامارى شه‌ش مانگى رابردووى رووداوه‌كانى هاتوچۆى له پارێزگاى دهۆك راگەیاندو وتى" لەماوەی شەش مانگی رابردوودا لەسونوری پارێزگای دهۆک، (564) هاوڵاتی بونه‌ته قوربانیی رووداوه‌كانی هاتوچۆ.
وتیشی" هه‌ر له‌هه‌مان ماوه‌دا (535) رووداوی جۆراوجۆر لەسنووری پارێزگای دهۆک روویانداوە و بەهۆی ئەو رووداوانەوه (67) هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و (497) كه‌سی تر برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.