Erbil 6°C سێشەممە 25 شوبات 15:23

خۆپیشاندانه‌کانی عێراق کاریگه‌ری ناکاته‌ سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ بەغدا مووچەی فەرمانبەران رەوانەی دەكات
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران كە بەغدا 317 ملیار دینارەكە دەنێرێت و خشتەی دووەمی مووچەش رادەگەیندرێت، وتەبێژی نووسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: رێككەوتنێكی بەردەوامە و هیچ پەیوەندییەكی بەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانەوە نییە كە ئێستا بەغدا و چەند پارێزگایەكی باشووری گرتۆتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هیچ مەترسیەك لەسەر ئەو 317 ملیار دینارە نییە كە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی دەكات، چونكە ئەوە رێكەوتنی لەسەر كراوە و مانگانەش بەردەوام دەبێت.

ئەو سەرچاوەیە، پێیوایە ئەو رووداوانەی بەهۆی خۆپیشاندانەكانی باشوورى عێراق كەوتووەتەوە هیچ كاریگەری لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە نابێت.

لە سێ مانگی ڕابردوودا، 317 ملیار دینارەکەی بەغدا لە چەند کاتێکی جیاواز ھاتووە، مانگی یەکەم 18 لەسەر 19، مانگی دووەم 20 بۆ 21 و مانگی سێیەم لەبەر جەژن زووتر ڕەوانە کراو، ئێستاش ھەوڵ ئەو بڕە پارەیە زووتر بنێردرێت.

لای خۆشیه‌وه‌ سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند ئەو رێككەوتنەی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا هەیە لەبارەی ناردنی پارەوە بۆ هەولێر، رێككەوتنێكی بەردەوامە و هیچ پەیوەندییەكی بەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانەوە نییە كە ئێستا بەغدا و چەند پارێزگایەكی باشووری گرتۆتەوە.

رێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر، مانگانە بڕی 317 ملیار دینار لەبودجەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت تا وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكرێت.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.