گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە كوردستان هیچ هێڵێكی ئینتەرنێت رانەوەستاوە و هەندێ كۆمپانیا خۆیان كێشەیان هەیە. دەشڵێت “لەسەر داوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێم راگیراوە.
راگرتنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەهۆی خۆپیشاندانانەوە لە بەشێکی زۆر لە پارێزگاکانی عێراق راگیراوە. هەروەها لە هەرێمی كوردستانیش سهروی 60 كۆمپانیای بواری ئینتەرنێت هەیە و كار دهكهن .
ئومێد محەمەد ساڵح، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، لەبارەی راوەستانی تۆڕەکانی ئینتەرنێت رایگەیاند: پێشبینیدەكات ئەمڕۆ یەكشەممە 15-7-2018، سەرجەم تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بخرێنەوە كار.
لەبارەی راگرتنی هێڵی ئینتەرنێتیش لە هەرێمی كوردستان ئومێد محەممەد، گوتی: لە هەرێمی كوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان راگیراوە، بەڵام هیچ هێڵێكی ئینتەرنێت لەسەر قسەی ئێمە رانەگیراوە، بەڵكو هەندێ كۆمپانیا خۆیان كێشەیان هەیە بۆیە هێڵەکانیان راوەستاون.
ماوهی چهند رۆژێكه خۆپیشاندان ناوهڕاستی عێراق دهستی پێكردووه بهم هۆیهشهوه حكوومهتی عێراق بڕیاری راگرتنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیدا، هاوڵاتیانی ناڕازی داوای باشتركردنی خزمهتگوزارییه گشتییهكان و دابینكردنی ئاو و كارهبا و نههێشتنی بێكاری و بنبڕكردنی گهندهڵی له دامهزراوهكانی دهوڵهت دهكهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.