لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، شه‌وی رابردوو كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گیانی له‌ده‌ست دا
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، كچه‌كه ناوی (س.ع.م.)ه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس، ئاسه‌واری دوو فیشه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاربووه ، به‌وته‌ی كه‌سوكاری كچه‌كه، قوربانییه‌كه فیشه‌كی له‌ده‌ست ده‌رچووه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه
لهكۆتادا پۆلیس ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئاغجه‌له‌ره‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكردووه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.