Erbil 13°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 11:31

نه‌جه‌ف له‌دونیا داده‌بڕێ

گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی چوار وڵات راگیراون
کوردستان TV
100%

به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه‌، چوار كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ شاری نه‌جه‌ف راگرت.

هێله‌ ئاسمانییه‌كانیش بریتین له‌ فلای دوبه‌ی ئیماراتی و كۆمپانیای هێلی شانشینی ئورده‌ن و كۆمپانیای هێلی ئاسمانی كوه‌یتی و هاوكاتیش رێره‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی وڵاتی ئێرانی له‌نه‌جه‌فه‌وه‌ رووه‌و به‌غدا بۆته‌وه‌.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه‌ پارێزگا شیعه‌ نشینه‌كانی باشوور و هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی به‌غدای پایته‌خت رژاونه‌ته‌ نێو شه‌قامه‌كان و داوای هه‌لی كارو خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاوو كاره‌با ده‌كه‌ن.

وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كیش حكومه‌تی عێراق چه‌ند به‌ڵێنێكی به‌ خۆپیشانده‌ران داوه‌، به‌ڵام خۆپیشاندان تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه‌ و كوژراو برینداریشی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ عاجل

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.