Erbil 13°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 12:14

ئه‌مریکا و بریتانیاو رووسیا بۆ پاراستنی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان هێز ره‌وانه‌ی عێراق ده‌که‌ن

ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت
کوردستان TV
100%

ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی له‌ پاراستنی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، وڵاتانی زلهێز به‌ هاوبه‌شی دێنه‌ نێو مه‌یدانه‌كه‌وه‌ و هێز ره‌وانه‌ی نێو خاكی عێراق ده‌كه‌ن.

چاودێرانی سیاسی عێراق هۆشداری ده‌ده‌نه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ كاتێكدا كۆمپانیاكانی بیانی كه‌ له‌ بواری نه‌وت له‌ به‌سره‌و باشووری عێراق كار ده‌كه‌ن، هێرشیان بكرێته‌ سه‌ر، ئه‌وا ئه‌مریكاو بریتانیا و رووسیا به‌ هاوبه‌شی ده‌ست تێوه‌ردان ده‌كه‌ن و هێزی خۆیان بۆ پاراستنی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ره‌وانه‌ی نێو خاكی عێراق ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی عێراق داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن ، عێراق له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، به‌ بیانووی پاراستنی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بپارێزێت و پلانی وڵاتانی درواسێ شكست پێ بێنێ.

سه‌رچاوه‌: به‌غداد پۆست

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.