Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 19:02

سه‌رۆک بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خوڕشید شێره‌ ده‌کات

بۆ كۆچی دوایی هاوسه‌ری
کوردستان TV
#7
100%


به‌بۆنه‌ى كۆچی دوایی هاوسه‌ری هه‌ڤاڵ خوڕشید شێره‌، سه‌رۆك بارزانى برۆسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ كرد، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

برای به‌ڕێز كا خوڕشید شێره‌

به‌ بیستنی كۆچی دوایی هاوسه‌رتان (مامز خزر پیرۆت) زۆر خه‌مناك بووین.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم و ئاراستەی خانه‌واده‌ تێکۆشەرەکەتان و دۆست و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە داواکارم دواناخۆشیتان بێت و گیانی هاوسه‌ری كۆچكردووتان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و،  ئۆقرەیی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی

14/7/2018

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.