به پێی تێپهربوونی كات مۆبایلە زیرەكەكان بەرەو نەمان دەچن ، ههر بۆیهش پێویسته تەكنەلۆجیایەكی نوێ شوێنیان بگرێتەوە و بتوانرێت لە جێگای مۆبایل و تەلەفیزۆن و لاپتۆپ و تابلێتەكان بەكاربێت و هەموو كارێكی پێ بكرێت.
ڕۆنی ئابۆڤیدس، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ماجیك لیدس ، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا باس لەم تەكنەلۆجیا نوێیە دەكات ، بەڵام ئەوه تهنیا " رۆنی " نیە باس لەوە دەكات تەلەفۆن و مۆبایلە زیرەكەكان ڕۆژێك دەمرن .
ساڵی پێشووش " مارك زوكەربێرگ " بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیا فەیسبووك باسی لەوە كرد ، كە تەكنەلۆجیا و دنیای خەیاڵی دیجیتاڵی دەست بەسەر جیهانی فیزیاییدا دەگرێت و هەموو شتێك بە شاشە جێگەی دەگیرێتەوە.
جێی باسه ، ئهوهی بیری لێدهكرێتهوه ببێته جێگرهوهی مۆبیله زیرهكهكان چاویلكهی زیرهكه ، ئەم چاویلەكەیە شاشەیەكە هەموو شتێكت پشان دەدات هەر لە نامە ناردن و ئیمەیل و بەرنامە و تەنانەت سەیركردنی فیلمیش .
لە ئێستادا كۆمپانیاكانی مایكرۆسۆفت و ئنتێل كار لەسەر ئەو داهێنانە دەكەن و دەڵێن ئەگەر هەموو شتێكت لە چاویلكەیەكەوە دەست بكەوێت بۆچی مۆبایلێك بەجیا هەڵبگریت. بۆ ئەم داهێنانە نوێیەش كە چاویلكەی زیرەكی پێ دەوترێت، مارك زوكەربێرگ دەڵێت ئێمە تهنیا دەیەیەك دوورین لە چاویلكە زیرەكەكانەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.