Erbil 5°C سێشەممە 25 شوبات 12:36

‌له‌ رووداوێکی هاتوچۆدا فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌و برایه‌کی گیانیان له‌ ده‌ستدا

لە رێگای سەرەكی پارێزگای دهۆك - سێمێل
کوردستان TV
#7
100%


لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە رێگای دهۆك، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ی ته‌مموزی 2018، فەرماندەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە و برایەكی گیانیان لە دەستدا.

موقەدەم ئازاد تەها بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك، رایگه‌یاند: لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لە رێگای سەرەكی پارێزگای دهۆك - سێمێل ئۆتۆمبێلێكی ئۆدی بەهۆی لە دەستدانی كۆنتڕۆڵەوە خۆی بە یەكێك لە دیوارەكانی نزیك لە شەقامەكەدا كێشاوە، بەوهۆیەوە دوو كەس دەستبەجێ گیانیان لە دەستدا و چواری دیكەش بە سەختی بریندار بوون و برینداران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك.

هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پشتیوانی دوو له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا هه‌واڵی گیان له‌ ده‌ستدانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پشتراستكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، یەكێك لەفەرماندە بەتواناو دڵسۆزەكانی ھێزی پێشمەرگەو لێپرسراوی ھۆبەی جموجۆڵی ھێزەكانی پشتیوانی دوو عه‌مید روكن كارزان عه‌بدولكه‌ریم،  لە رووداوێكی ھاتوچۆدا لە رێگای شاری دھۆك لەگەڵ كاكە كاروانی برای گیانی پاكیان سپارد.  

ئه‌وه‌شی وتووه‌: بەناوی فەرماندەو سەرجەم ئەفسەران و پێشمەرگەكانی ھێزەكانی پشتیوانی دوو پرسە وماتەمینی خۆمان رادەگەینین داواكارین لە خوای گەورە سەبوری خانەوادەو كەس و كاروو بنەماڵەی ھەردوو كۆچكردوو بدات".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.