شه‌شسه‌د ماڵباتی كوردی گونده‌كانی چۆپلیجه و باجوان و هه‌نجیره له رۆژئاوای كه‌ركووك ده‌بێت شوێنی نیشته‌جێبوونیان به‌جێبێڵن، له شوێنی ئه‌وان عه‌ره‌بی خوارووی عێراق له‌و شوێنانه نیشته‌جێ ده‌كرێن.
به‌بڕیاری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك به‌بریارێكی سیاسی عێراق، شه‌شسه‌د ماڵباتی كوردی گونده‌كانی چۆپلیجه و باجوان و هه‌نجیره له رۆژئاوای كه‌ركووك ده‌بێت شوێنی نیشته‌جێبوونیان به‌جێبێڵن و خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ش ئاواره‌ده‌بن و له شوێنی ئه‌وان عه‌ره‌بی خوارووی عێراق له‌و شوێنانه نیشته‌جێ ده‌كرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پۆلیسی عێراق كه رۆژانه ده‌چنه سه‌ر ماڵه كورده‌كان، داوای چۆڵكردنی گونده‌كان له گوندنشینه كورده‌كان ده‌كه‌ن.
رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێری باڵێكی دیاری ناو حزبێكی دیاریكراو، شاری كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كان، راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرا، كه دواجار بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ركووك له ژێر ده‌ستی كورد نه‌مێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.