وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌باره‌ی جۆره ده‌رمانێكه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌كات و وه‌زیری ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ده‌ین و هاوڵاتیانیشی لێ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه. لەبارەی تای خوێنبەربوونیش گوتی: هەنگاوەكانی بەباشی دەستی پێكردووە، دەتوانین بڵێین لەكوردستان ئەو پەتایە نەماوە.
دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی دایكانی منداڵی ئیفلیجی ده‌ماغ، رایگه‌یاند: له به‌غدا نوسراومان بۆ هاتووه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ین و هه‌ر كۆمپانیه‌كی ده‌رمانی كوردستان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان له‌پێكهاته‌كه‌یدا ئه‌و مه‌وادانه‌ی به‌كارهێنابێت قه‌ده‌غه‌ی ده‌كه‌ین، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی جۆی ئه‌و ده‌رمانانه ده‌ده‌ین و هاوڵاتیانیشی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاشكراشیكرد هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه، ئه‌و پێداویستیانه‌ی لێ دروستكراوه هه‌ندێك له‌پێكهاته‌كانی له‌وانه‌یه ببێته هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
به‌هۆی بوونی مادده‌ی NMDA له‌ده‌رمانی فشاری خوێندا، كه هۆكاره بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، له‌چه‌ند وڵاتێكدا ئه‌و ده‌رمانه قه‌ده‌غه ده‌كرێت و حكومه‌تی عیراقیش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاگادارده‌كاته‌وه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ی تێدایه.
لەبارەی تای خوێنبەربوونیش وەزیری تەندروستی وتی، تەندروستی ناتوانێت ڕێگری لەتای خوێنبەربوون بكات، چونكە ئەوە ئەركی وەزارتەتی كشتوكاڵە، ئێستاش ڕێباز حەملان وەزیری كشتوكاڵ بەوەكالەت دەستیكردووە بەكۆنترۆڵكردن و هەنگاوەكانی بەباشی دەستی پێكردوە، دەتوانین بڵێین لەكوردستان ئەو پەتایە نەماوە.
وەزیری تەندروستی، هۆشداری بە هاوڵاتیانیش دەدات كە لەسەر شەقامەكان گۆشت نەكڕن، بەڵكو ڕووبكەنە ئەو شوێنانەی مۆڵەت پێدراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، حكومەتی هەرێم 400 ملیۆن دیناری تەرخانكردووە بۆ هەردوو وەزارەتی تەندروستی و كشتوكاڵ .
سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی ده‌رمان دكتۆر رێككه‌وت گوتی: ئێستا رێژه‌ی له 40%ی ده‌رمان له عیراق وه‌رده‌گرین، كه ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆركه‌مه، بۆیه پێویسته هه‌رێم دابینی بكات، هه‌رێمیش قه‌یرانی دارایی هه‌یه، له‌كاتێكدا پێش ساڵی 2014 هه‌رچیمان بویستایه دارایی هه‌رێم ده‌رگای بۆ كردبوینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.