ڕائیدی مافپەروەرعلی جەمال قدووری بهڕێوهبهری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدهگهێنێت ، شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی سەدماڵەکەی قەزای کەلار گەجێک بەچەقۆ هێرش دەکاتەسەر گەنجێکی دیکەو چەن چەقۆیەک لەسەر سینگی دەدات و پاشان هەڵدێت ، دوای گەیاندنی بریندارەکەبەبەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلارو چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراو دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆتۆمەتبار دەرکردوە .
لەماوەی 24کاتژمێردا ئەمە بەدووەم حاڵەت دێت کەبەهۆی شەڕەچەقۆوە دوو کەس بەسەختی برینداربکرێن.
هەردوێنێش لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار گەنجێک چەقۆ لەهاوڕێیەکی دەداو بەسەختی برینداری دەکات ئەوگەنجەش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوەو بەبڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکەش لەلایەن بنکەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاریەوە دەستگیرکراوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.