Erbil -1°C سێشەممە 25 شوبات 08:53

دوو خوشک به‌ یه‌که‌وه‌ له‌ ئاوی خازر خنکان

خوشكێكیان ویستویه‌تی ئه‌وی دیكه‌ رزگار بكات
کوردستان TV
#7
100%

په‌یامنێرمان سه‌نگه‌ر گۆران له‌به‌رده‌ره‌ش رایگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا دوو خوشك به‌ ناوه‌كانی نیهایه‌ت ره‌مه‌زان و  شیفا ره‌مه‌زان له‌ ئاوی رووباری خازر خنكان .

میقداد كاكل ، كه‌سیكی نزیكی قوربانییه‌كان به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌و دوو خوشكه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌ گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یان روویان له‌ لیواری رووباره‌كه‌ كردبوو، له‌ ناكاو شیفای ته‌مه‌ن 14 ساڵان ده‌كه‌وێته‌ نێو ئاوی رووباره‌كه‌، نیهایه‌ت-ی ته‌مه‌ن 15 ساڵانیش بۆ رزگاركردنی گیانی خوشكه‌كه‌ی له‌ مردن ،خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌ نێو رووباره‌كه‌ و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان خنكاون.

 له‌مباره‌یه‌وه‌ رائید فیراس یاسین ، وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌رگری شارستانی ئاكرێ به‌ كوردستان تیفی راگه‌یاند:  دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌ هه‌بوونی رووداوێكی خنكان، تیمَكی ژێر ئاوی سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و توانیان ته‌رمی هه‌ردوو خوشكه‌كه‌ له‌ نێو ئاو ده‌ربهێنن و كه‌سێكی تریش له‌ مردن رزگار بكه‌ن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.