لهراگهیاندراوێكدا وێنه‌یه‌ك ده‌ست كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 7:00 ژنێک بەناوی ( ئـ . ح . ح ) لەدایک 1950 پیشەی ژنی ماڵ ، دانیشتووی قەڵادزێ - گەڕەکی ئاشتی لە ماڵەکەی خۆیدا بە نەوت سوتاوە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتاویەکەی لە 60% و بەهۆی سەختی برینەکەشی ڕەوانەی سلێمانی کرا.
بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو ژنە باری دەرونی ناجێگیر بووە و بەو هۆیەشەوە نەوتی کردووە بە جەستەی خۆیداو ئاگری لەخۆی بەرداوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.