لهڕاگهیاندراوێكدا وێنهیهك دهست كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، لە درێژەی ئەو هەڵمەتەی بەشی پۆلیسی پێنجوێن پێی هەستاوە توانرا شهوی ڕابردوو دەستبگیرێت بەسەر چەند ماتۆڕ سكیلێكی بێ سەرەتاو ئامێرێكی هەڵكەندنی بیر كە بە پێی یاسا ڕێگە پێنەدراوە .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، لەسەر فەرمانی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەھا عەبدولكەریم بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لەلایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە ھەڵمەتێكی بەرفراوان دەستیپێكردووە بۆ دەستگرتن بەسەر ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتاو ئەو هۆكارانەی كە لەلایەن یاساوە ڕێگە پێنەدراوە .
لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن توانرا شهوی ڕابردوو دەستبگیرێت بەسەر چەند ماتۆڕسكیلێك و ئامێرێكی بیر هەڵكەندن كە بەپێی یاسا ڕێگە پێنەدراوە و سەرجەم بەكار هێنەرانیشی دەستگیر بكرێن و ڕوبەڕوی یاسا بكرێنەوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھاوڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە كە ھەڵمەتەكانیان بەردەوام دەبێ بۆ لێپێچینەوەو دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكێلی بێ سەرەتاو سەرجەم پێشێلكارییە یاساییەكانی تر.



شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.