به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7 ئاگر له هۆڵی پرسه‌ی مزگه‌وتێك له دهۆك كه‌وته‌وه‌و به هۆیه‌وه زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی لێكهوتهوه.
كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگر له هۆڵی پرسه‌ی مزگه‌وتی "سه‌باح ملحم محێ" كه‌وته‌وه‌و به هۆیه‌وه ته‌واوی هۆڵه‌كه سووتا.
له‌م باره‌یه‌وه گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی دهۆك، به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7 به هۆی شۆرتی كاره‌با له سپلیتێكی هۆڵی پرسه‌ی سه‌باح ملحم ئاگر له هۆڵی پرسه‌كه كه‌وته‌وه و به هۆیه‌وه اهواوی هۆڵه‌كه سووتاو زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی لێكهوتهوه.
ڕاشیگه‌یاند دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی دهۆك گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانیان ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ڕێگری بكه‌ن له چوونه ژووره‌وه‌ی ئاگره‌كه بۆ ناو مزگه‌وته‌كه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ئاگره‌كه جگه له زه‌ره‌رو زیانی ماددی هیچ زه‌ره‌رو زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.




په‌روه‌ر مه‌حه‌مه‌د
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.