Erbil -1°C سێشەممە 25 شوبات 08:55

چوار ئه‌ندامی خێزانێک به‌ ڕووداوێک بوونه‌ قوربانی

دووانیان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
#7
100%

شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای دوكان – سلێمانی به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ چوار ئه‌ندامی خێزانێك بوونه‌ قوربانی .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری قه‌مه‌ره‌ له‌سه‌ر ڕێگای دوكان – سلێمانی وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌  2هاوڵاتی به‌ناوه‌كانی ( س ، ڕ ، ڕ ) له‌دایكبووی 1986 و ( ل ، ه ، غ ) ته‌مه‌ن 6 مانگ، گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو هاوڵاتی تریش بریندار بوون كه‌ سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن .

ڕاشیگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان ته‌رمی دوو هاوڵاتییه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌ شاری سلێمانی كران و برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترانه‌وه‌ .

له‌ ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ ئێستاشدا له‌ لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی پیره‌مه‌گرونه‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌ پێی مادده‌ی 24ی هاتووچۆ ڕاگیراوه‌ .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.