Erbil 33°C دووشەممە 15 تەمووز 08:10

فایه‌ق و فایه‌قه‌ به‌ هۆکارێکی نادیار به‌ یه‌که‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا

ته‌رمه‌كانیان له‌پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لاره‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌بوه‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌خانه‌قینه‌وه‌ ته‌رمی خوشك وبرایه‌ك هێنرایه‌ به‌شی بزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار كه‌ به‌هۆكارێكی نادیار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند:  به‌ گوته‌ی كه‌سوكاریان ئه‌و دوو ته‌رمه‌ به‌ناوه‌كانی (فایه‌ق محمد ساڵح) له‌دایكبووی 1935 و (فایه‌قه‌ محمد ساڵح ) له‌دایكبووی 1945 ناوبراوان.

ده‌شڵێت: خوشك و براكه‌ هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ ده‌ژین و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ن ڕۆژێك له‌لایه‌ك كه‌سوكاریانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ده‌كرێت وه‌ڵام ناده‌نه‌وه‌ له‌كاتی چوونیان بۆماڵه‌كه‌یان ده‌بینن هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیس ده‌شڵێت:  له‌ئێستادا به‌مه‌به‌ستی بشكنین وهۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیان ته‌رمه‌كانیان له‌پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لاره‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.