Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 21:03

سەدر ھەڕەشەی خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات

سەدر داواى چاککردنی رەوشی کارەبا ده‌كات
کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکات بۆ چاککردنی رەوشی کارەبا لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەراستی عێراق. 

سەدر لە راگەیەنراوێکدا داوایکردووە، بۆ چاککردنی رەوشی کارەبا پەنا بۆ کۆمپانیا بیانییەکان ببرێت کە داگیرکارنەبوون و لێپرسینەوە لەو کەسانەش بکرێت کە گەندەڵبوون. 

داواشی لە خۆپیشاندەرانی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کردووە بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەردەوامبن و ئەگەر پێویستیشی کرد پێکەوە خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام  بدەن. 

راگەیەنراوەکەی سەدر پشتیوانییە بۆ خۆپیشاندانی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان بەتایبەت کارەبا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.