Erbil 20°C چوارشەممە 23 تشرینی یەکەم 16:45

پۆمپیۆ پشتیوانی بۆ پێشمەرگە دووپات کردەوە

پۆمپیۆ لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبووەوە
کوردستان TV
100%



وەزیری دەروەی ئەمەریکا مایک پۆمپیۆ پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ هەماهەنگی نێوان هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە بۆ بەرنگاربوونەوەی شەڕی دژ بە داعش.

وەزیری دەرەوی ئەمەریکا مایک پۆمپیۆ دوێنێ لە برۆکسل لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ حەیدەر عەبادی کۆبوویەوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكى وەزارەتی دەروەی ئەمەریکا، دیداری مایک پۆمپیۆ لەگەڵ حەیدەر عەبادی لە پەراوێزی لوتکەی ناتۆ بووە، پۆمپیۆ پاڵپشتی ئەمەریکای بۆ گەلی عێراق دەربڕی بەتایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، هەروەها پێشوازیشی لەو داواکارییە دەربڕی کە ناتۆ زیاتر هاوکاری عێراقی فیدراڵ بێت بەتایبەت لە راهێنانی سەربازیی دا.

هەر بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، پۆمپیۆ پاڵپشتی خۆی دەربڕی بۆ هەماهەنگی بەتایبەت لە نێوان هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و هێزەکانی عێراق و پشمەرگە، بۆ شەڕی دژ بە داعش.

پۆمپیۆ داوایشی کرد کە کابینەی نوێی عێراقی فیدراڵ بە زوویی پەلەی لێبکرێ و کابینەیەک بێ کە گوزارشت لە ئیرادەی تەواوی گەلی عێراق بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.