به پێی زانیاری تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان له پێشه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانه و جیاوازی ئه‌وتۆ له‌گه‌ڵ له نێوان ده‌نگدان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به ئه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌ستی به‌شێك له ده‌نگی نێو سندووقی ده‌نگدان له پارێزگای هه‌ولێر، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌به‌رده‌م بنكه‌ی هۆڵی شادی له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، له پارێزگای هه‌ولێر 214 سندوق سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه و، له‌و ژماره‌یه 161 سندوقیان له‌و بنكه‌یه ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست ئه‌ژمار ده‌كرێته‌وه ، هه‌روه‌ها 54 سندووقیشیان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ره‌وانه‌ی به‌غدا كراونه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت تا كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، سه‌رجه‌م ئه‌و سندووقانه ده‌نگه‌كانیان به ده‌ست جیا بكرێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له پرۆسه‌ی ئه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ئه‌و سندووقانه، نوێنه‌ری ی‌و ئێن و ده‌سته‌ی باڵای كۆمیسیاران و دادوه‌ره‌كان و نوێنه‌ری كیانه سیاسیه‌كان به‌شدارن، به‌ڵام هه‌ر سێ لایه‌نی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و لیسیتی هاوپه‌یمانی بایكۆتی ئه‌و ئه‌ژمار كردنه‌وه‌یان كردووه.
به پێی زانیاری تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان له پێشه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانه و جیاوازی ئه‌وتۆ له‌گه‌ڵ له نێوان ده‌نگدان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی نه‌بووه.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه بڕیاربوو دوێنی چوارشه‌مه ده‌ست به ئه‌ژمار كردنه‌كه بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی له به‌غداوه بۆ ئه‌و ئه‌ركه راسپێردرابوون دره‌نگانی دوێنی گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر و بۆیه پرۆسه‌ی ئه‌ژمار كردنه‌كه كه‌وته ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه.
ماوه‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق بریاری ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018ی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌ركرد و هه‌فته‌ی رابردووش دادگای فیدراڵی ئه‌م بریاره‌ی به‌یاسایی له قه‌ڵه‌مدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.