پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ له‌زێی خازر دوای ئه‌وه‌ی باوك و منداڵێك بۆ خۆفێنك كردنه‌وه روویان له زێی خازر كردووه، به هۆی نه‌شاره‌زایی مه‌له‌كردن له شوێنه‌كه منداڵه‌كه نوقمی نێو رووباره‌كه بووه، له كاتێكدا باوكی هه‌وڵی رزگاركردنی داوه، به‌ڵام به داخه‌وه منداڵه‌كه كه ته‌مه‌نی ٩ ساڵانه نوقمی ژێر رووباره‌كه بووه‌و خنكاوه.
دوای رووداوه‌كه‌ش تیمی ژێرئاوی خه‌بات گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستبه‌جێ ته‌رمه‌كه‌یان دۆزییه‌وه و راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌یان كرد.
له‌مباره‌یه‌وه حیكمه‌ت ساڵح ، به‌رپرسی تیمی ژێرئاوی خه‌بات به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: تیمه‌كانیان ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه دوای گه‌ران به شوێنی ته‌رمه‌كه‌دا توانیان له ماوه‌یه‌كی كورت ته‌رمی منداڵه خنكاوه‌كه له ژێر رووبارهكدا دهربهَینن و راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه.
په‌یامنێر/ سالار نامق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.