له‌راگه‌یاندراوێكدا وێنه‌یه‌كى بۆ كوردستان تیڤى نێردراوه ، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (7)ی ئاساییی خولی به‌هاره رۆژی یه‌كشه‌مه رێكه‌وتی 2018/7/15ی راگه‌یاند كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق، ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره (7)ى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان، له كاتژمێر (11)ى پێشنــــیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 15/7/2018 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م پڕۆژه یاسا و بڕیارانه‌ی خواره‌وه به‌پێى مادده‌ى (71) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه یاسای (ده‌زگای كۆنترۆلی جۆریی دڵنیایی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
2ـ پڕۆژه یاسای (پارێزگاریكردن له هێما و پیرۆزییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان).
3ـ پڕۆژه یاسـای (تعویچ متچرری الحروب فی كوردستان).
4ـ پڕۆژه یاسـای به‌ركاری ( قانون حمایه الشهود والخبرا‌و والمخبرین والمجنى علیهم رقم (58) لسنه 2017).
5ـ پڕۆژه یاسـای به‌ركاری ( استیراد وبیع المنتجات النفگیه رقم (9) لسنه 2006 ).
6ـ پڕۆژه یاسـای به‌ركاری ( قانون چبگ الاموال المهربه والممنوع تداولها فی الاسواق المحلیه رقم (18) لسنه 2008).
7ـ پڕۆژه بڕیاری (زیندووكردنی هه‌فته‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی (شیكاری له‌كاری ئیداری وكارگێڕی له په‌رله‌مانی كوردستان) له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (مدینه أیوب احمد/ بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان).
سێیه‌م: گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای (هه‌مواری سێییه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق) ، به‌پێی ماده‌كانی (72، 74و 75) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1) ساڵی 1992ی هه‌موركراو.
چواره‌م: گفتوگۆكردنى (په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێى بڕیارى ژماره (26)ى ساڵى 2014 و بڕگه‌ى (8) له مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.