Erbil -3°C سێشەممە 25 شوبات 02:36

له‌ چوارقوڕنه‌ کچێکی 15 ساڵان به‌هۆی سووتانه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا

ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی %100 بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند:  كاتژمێر 11ی شه‌وی 11-12 / 7 / 2018 ته‌رمی كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ به‌ناوی ( ڕ.ز.ق ) دانیشتوی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ سه‌ربه‌ قه‌زای ڕانیه‌ كه‌ پیشه‌ی قوتابییه‌، به‌ سوتاوی گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشی ڕانیه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ده‌ستبه‌جێ ئه‌فسه‌ری ئێشكگری به‌شی پۆلیسی ڕانیه‌ و تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان و بنكه‌ی پۆلیسی بیتوێن گه‌شتنه‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ و ڕێكاری یاسایی گیرایه‌ به‌ر و مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌.

پۆلیس ده‌ڵێت: به‌ وته‌ی دایكی كچه‌كه‌ ڕوداوه‌كه‌ له‌ كاتێكدا بووه‌ كه‌ كچه‌كه‌یان به‌ ناوی ئیشكردنی ناو ماڵ چۆته‌ سه‌ربان به‌ڵام له‌وكاته‌دا له‌ته‌نكی نه‌وته‌وه‌ نه‌وتی كردووه‌ به‌خۆیدا و گڕی له‌خۆی به‌رداوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌شڵێت: ته‌رمی كچه‌كه‌ به‌ڕێكرا بۆ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه‌ و به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی ڕێژه‌ی سوتانه‌كه‌ی له‌ ۱۰۰٪ بووه‌، دوای ئه‌نجامدانی توێكاری ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌ و له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ كه‌س ده‌سگیر نه‌كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.