له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وێنه‌یه‌ك ده‌ست كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، كارمه‌ندێكی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی بنگرد سه‌ر به به‌شی پۆلیسی قه‌زای دوكان له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی ته‌نكی ئاو ده‌كه‌وێته ناو ته‌نكیه‌كه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
پۆلیسى ڕاپه‌رین ڕاشیده‌گه‌ێنێت به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین و له خودای گه‌وره داواكارین خوالێخۆش بوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.