تەندروستی هەولێر لەسەر ئاوی بتڵەکان کە هاوڵاتیان بەکاری دەهێنن بۆ خواردنەوە روونکردنەوە دەدات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە زۆر بە وردی چاودێری بەرهەمهێنانی ئاوی بتڵ دەکەن.
ڕوونكردنەوە یەك لە بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێرەوە:
دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان سەبارە بە نەشیاوی ئاوی خواردنەوەی لەبتڵكراو، دوای لێكۆڵینەوەی وردمان بۆ ئەو بابەتە دەمانەوێت هاووڵاتیان دڵنیابكەینەوە لە ڕاستی و دروستی ئەو بابەتە بەم شێوەیە:
1. بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی بەشی چاودێری تەندروستی سەلامەتی خۆڕاك و هۆبەی چاودێری ئاوی خواردنەوە بە بەردەوامی بە پێی پرۆگرامی پێشینە و لەناكاو هەڵدەستن بەسەردانیكردنی گشت سەرچاوەكان و پرۆژە و كارگەكانی ئاو.
2. پشكنینی ئاو دەبێت لەگشت ڕوویەكەوە بەپێی ستاندارتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بێت، ئەوەی لەو گرتە ڤیدیۆییە بڵاوبووەتەوە و دەردەكەوێت ئامێرێكی بچوكی دەستییە، كە بۆ خوێندنەوەی ڕێژەی كۆمەڵەی خوێییە تواوەكان (TDS) بەكاردێت، كە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕێژەكەی دیاریكردوە لە نێوان (0 – 1000) PPM-ە واتە ئەوەی دەردەكەوێت و پشكنینی بۆ كراوە بە پێی ئامێرەكە لەناو ستاندارتە و دروستە و هیچ گرفتێكی تەندروستی بۆ مرۆڤ نییە.
3. ئەو هاووڵاتیەی كە گرتە ڤیدیۆییەكەی تۆماركردوە، ئەگەر هیچ مەرامێكی تایبەتی و نەشاراوەی لە بڵاوكردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە نەبێت، دەبوایە زۆر بە ئاشكرا ڕوخسار و ناونیشان و پسپۆڕییەكەی خۆی دەربخستایە نەك بەچەند وشەیەكی نازانستی ئەو گرتە ڤیدێۆییەی بڵاوبكردایەتەوە، و دەشی توانی سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان بكات بۆ دڵنیابوونەوە لە دروستی و شیاوی ئاوی خواردنەوەكان.
4. بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر بەچەندین تیمی تایبەتی گەڕۆك بە پرۆگرامی تایبەتی ڕۆژانە و تەنانەت لە ڕۆژانی پشوو چەژنەكانیش هەڵدەستن بە چاودێریكردن و وەرگرتنی نمونەی ئاو لەگشت سەرچاوە جۆراوجۆرەكان و كارگەكانی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەی فیزیایی و بەكتریۆلۆجی و كیمیایی بۆ دڵنیابوون لە جۆرەكەی، وە لەكاتی سەرهەڵدانی هەر جۆرە گرفتێك دەست بەجێ ئاگاداری لایەنە پەیوەندی دارەكان دەكرێتەوە بۆ نەهێشتن و چارەسەركردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.