پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 11/7/2018، دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونى خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیی له هۆزانڤانی مه‌غریبی به ره‌گه‌ز ئه‌مازیغی خاتوو "مه‌لیكه مه‌زان" كرد.
له دیدارێكدا به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی رۆشنبیری و داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانی دۆستی گه‌لی كوردستان، خاتوو مه‌زان ده‌ربڕی و ستایشی رۆلی به‌ڕێزیانی كرد له پشتیوانیكردنی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان و وه‌ك ده‌نگێكی بڵندی مرۆیی و راستگۆیی و پڕبه‌ها وه‌سفى كرد و رایگه‌یاند: "ئێمه شانازی به‌هه‌ر دۆستێكی وه‌ك ئێوه ده‌كه‌ین كه پشتیوانی له گه‌لی كوردستان و ئامانج و ئاواته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها شانازی به‌ئێوه ده‌كه‌ین وه‌ك هێمای هه‌ست و ویژدانی مرۆیی و دادپه‌روه‌ری و قبوڵكردنی یه‌كتر".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان كرد‌و رایگه‌یاند: "هیوا و ئاواته‌كانمان له‌چوارچێوه‌ی مافه ره‌واكانه و تێڕوانینی هاوبه‌شیشمان هه‌یه بۆ بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسی و هۆشیاریی گه‌لی كوردستان فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بووه بۆ رزگاركردنی له‌كێشه و مه‌ینه‌تی و ته‌حه‌ددییاتی زۆر كه رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه خاتوو "مه‌لیكه مه‌زان"، سوپاسی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و سكرتێر‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌و خۆشحاڵی خۆشی به‌سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: "گه‌لی كوردستان شایسته‌ی هه‌موو جۆره پشتیوانی و پشگیرییه‌كه له هه‌موو جیهان، چونكه ئه‌م گه‌له گه‌لێكی مرۆڤدۆست و سه‌ربڵنده و به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ و ئارامی و ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی و یه‌كسانی ده‌كات".
خاتوو "مه‌زان"، هیوای خواست گه‌لی كوردستان به‌زووترین كات به مافه‌كانی خۆی شادببێت و چیتر دووچاری نه‌هامه‌تى و جینۆساید‌و سیاسه‌ته شۆفینییه‌كان نه‌بێته‌وه.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان لۆگۆی په‌رله‌مانی كوردستانی وه‌ك دیاری پێشكه‌ش به‌خاتوو مه‌لیكه مه‌زان كرد‌و ئه‌ویش لۆگۆیه‌كی ده‌ربڕ له‌گه‌لی ئه‌مازیغیی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان كرد.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.