هه‌ردوو لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى و شاره‌وانی تاووتوێى پڕۆژه یاساى هه‌موارى یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ده‌كه‌ن
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی پڕۆژه یاسای هه‌موارى یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11/7/2018، هه‌ردوو لیژنه‌ى (كاروبارى یاسایى) و (ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار) له په‌رله‌مانى كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی د.ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی و عومه‌ر عینایه‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسه‌وار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار ئاماده‌بوونى و جێگرانى سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وردى گفتوگۆ له‌سه‌ر ماده و بڕگه‌كانى پڕۆژه یاسای هه‌موارى یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان كرا به ئامانجى ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى زیاترى پڕۆژه هه‌مواره‌كه و ئاماده‌كردنی راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌كه له‌سه‌رى.
مه‌به‌ست له هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكه به‌رقه‌راركردنی سه‌قامگیری و دروستكردنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوسه‌نگی له‌نێوان مافى كرێچی و خاوه‌ن موڵك.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.