لهراگهیاندراوێكدا وێنهیهكى بۆ كوردستان تیڤى نێردراوه ، بهڕێوهبهرایهتى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەکەین لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، پێویستە بەڵگەنامە ڕەسەنەکانیان پێبێت.
واتە ئەگەر هاوڵاتییەک تەنها کۆپی بەڵگەنامەکانی پێبێت وەک (کۆپی ساڵانە، مۆڵەتی شۆفێری و کارتی مەرجی توندوتۆڵی) بەبێ بوونی ڕەسەنەکانیان ئەوا بەهیچ شێوەیەک مامەڵەکانیان بۆ ڕایی ناکرێت لەناو بەڕێوبەرایەتیمان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.