Erbil -3°C سێشەممە 25 شوبات 02:39

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکەی شاری سنە

هاوسۆزی و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكە و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەم
کوردستان TV
100%

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە پاسێكی نەفەرهەڵگر لە شاری سنە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی شاری سنە هەموومانی خەمبار كرد. هاوسۆزی و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكە و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات.

مسعود بارزانی

11ـی 7ـی 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.