پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11 ى ته‌موزی 2018 په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه ، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (6)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ی ئه‌مڕۆی راگه‌یاند به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمه‌كانى بڕگه (1)ى مادده (20) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (6)ی ئاساییى خولی به‌هاره‌ى ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2018/7/11، به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای (هه‌موارى په‌یمانگه‌ی دادوه‌رى له هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی مادده‌ى (71) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
دووه‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای (هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم)، به‌پێی ماده‌كانى (75،74،72) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
سێیه‌م: گفتوگۆكردنى پڕۆژه بڕیارى (پێشوازى به‌پێی پرۆتۆكۆل له فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه سنوورییه‌كان تایبه‌ت به پێشوازی له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و هاوتا وه‌زیفییه‌كانیان)، به‌پێی ماده‌كانى (75،74،72) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.
چواره‌م: گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ى ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ى (په‌نجاو شه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.