ئێواره‌ی دوێنێ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیڵكی جۆری كیا كاندێزا له دهۆك گه‌نجێك به سه‌ختی بریندار بوو، ئۆتۆمبیله‌كه‌شی به ته‌واوی تێكشكا.
پۆلیسی دهۆك له ڕگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: له شه‌قامی بارزان به هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی "ماهیر مه‌حمود" به سه‌ختی بریندار بوو.
ڕاشیگه‌یاند: دوا به دوای ڕووداوه‌كه تیمه‌كانی پۆلیس و به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه برینداره‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك گواسته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: باری ته‌ندروستی شۆفێره‌كه ناجێگیره و به هۆی تیژڕه‌وییه‌كی زۆره‌وه تووشی ئه‌و ڕووداوه سه‌خته بووه.
پۆلیسی دهۆك داواش له هاوڵاتیان ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه له تیژڕه‌وی و پابه‌ند نه‌بوون به ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ تا به دوور بن له ڕووداوی له‌م جۆره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.