چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر پۆلیسی فیدراڵی عێراق و سێ پۆلیسیان كوشت و سێ دیكه‌ش بریندار بوون.
په‌یامنێرمان هه‌ڵۆ جه‌باری رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌گه‌ڕه‌كی حه‌ی ته‌نه‌كـ له ده‌روازه‌ی قه‌زای دووبز له ڕۆژئاوای كه‌ركوكـ، هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر خاڵێكی پاسه‌وانانی بیره نه‌وته‌كانی ئه‌و سنووره كه به‌گرێبه‌ست ده‌وام ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: له هێرشه‌كه‌دا سێ پۆلیسی فیدراڵی عێراق كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون ، هاوكات ژماره‌یه‌ك پۆلیس له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفێندراون.
گوتیشی: له كاتی ره‌وانه‌كردنی ته‌رمه‌كان و برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه، تیرۆریستێك ویستویه‌تی به پشتێنی بۆمبرێژكراو خۆی به هێزه ئه‌منییه‌كان بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه‌و بریندار كراوه.
داڕشتنه‌وه‌ی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.