به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا مردنی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵانی به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تانكه‌رێكی ئاوه‌وه ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌ێنراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه: ئێواره‌ی دوێنێ ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیلێكه‌وه له‌سه‌ر ڕێگای سیته‌ك – سلێمانی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا .
ڕاشیگه‌یاندووه: گه‌نجه‌كه ناوی ( چ ، ع ، ق ) له‌دایكبووی 2001 ه‌و تانكه‌ری ئاوی پێبووه‌و له‌سه‌ر ڕێگای سیته‌ك – سلێمانی تانكه‌ره‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه ، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه فریاگوزارییه‌كان به‌برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا ، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا .
پۆلیس ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سیته‌ك ،ه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.