به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینی ته‌نكی نه‌وته‌وه له قه‌ڵادزێ 3 كه‌س به ئاگر سوتان كه یه‌كێكیان منداڵه و ته‌مه‌نی چوار ساڵه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین به‌هۆی ته‌قینی ته‌نكی نه‌وت سێ كه‌س به ئاگر سوتان.
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: یه‌كێك له برینداره‌كان به‌ناوی (ب. ئـ. ئـ.) له‌دایكبووی ساڵی 1991 و پیشه‌ی كچی ماڵه‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و كچه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا و به وته‌ی پزیشكی نه‌خۆشخانه رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی سه‌دا 49یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوو برینداره‌كه‌ی تر له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ له ژێر چاودێری پزیشكیدان.
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه یه‌كێك له برینداره‌كان منداڵه و ته‌مه‌نی چوار ساڵه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.