به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌قی داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانتار (رابوون مه‌عروف) له ئه‌ندامییه‌تیی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه و خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌كۆی ده‌نگ په‌سند كرا.
كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2018/7/10، په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (5)ى ئاساییی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له‌سێ خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (رابوون تۆفیق مه‌عروف) له ئه‌ندامییه‌تی په‌رله‌مان به‌پێی خاڵی 1/بڕگه‌ى ب/ ماده‌ی 30 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، كه به نووسراوی فه‌رمی پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كردووه، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌می پڕۆژه یاساكانی (هه‌موارى سێًیه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم)، به‌پێی ماده‌ی (71) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ى ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ى (په‌نجاو شه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
پاشان له‌لایه‌ن خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، پوخته‌ى كۆنووسی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه، هه‌روه‌ها ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مانیش خوێندرایه‌وه كه له‌دانیشتنی پێشوو مۆڵه‌ت بوون یاخود ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوون و ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌شی كه بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو خوێندرایه‌وه.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌قی داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانتار (رابوون مه‌عروف) له ئه‌ندامییه‌تیی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه و خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌كۆی ده‌نگ په‌سند كرا.
به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساكانی (هه‌موارى سێًیه‌می یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره (87)ى ساڵی 1979ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم) كران و ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كران بۆ ئه‌نجامدانی رێكاره یاساییه‌كانی و به‌هۆی گرنگیی پڕۆژه یاساكانیشه‌وه پێشنیازكرا كه سیفه‌ی ئیستیعجالیان پێبدرێت و دوای خستنه ده‌نگدانیانه‌وه به‌جیا پێشنیازه‌كه په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به‌خاڵی سێیه‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ی كاریش كه بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌دانیشتنه‌كانی پێشووى په‌رله‌مان چه‌ندین ماده له په‌یڕه‌وه‌كه دوای گفتوگۆگردنى له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه په‌سندكراون و له دانیشتنی ئه‌مڕۆشدا به‌شی حه‌فته‌می پڕۆژه په‌یڕه‌وه‌كه كه تایبه‌ت بوو به‌چاودێریكردن و پرسیاركردن و مه‌رجه‌كانی پرسیارى نووسراو و پرسیارى زاره‌كی و چۆنیه‌تیی خستنه‌ڕووی بابه‌تێكی گشتی بۆ گفتوگۆ و پرساندن، كه له‌دانیشتنی پێشوودا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر ماده و بڕگه‌گانى كران و چه‌ندین پێشنیاز و سه‌رنج و تێبینیی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خرانه روو و دوای سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌و و لێكدانی هه‌ندێ ماده و لابردنی چه‌ند ماده‌یه‌ك به‌ده‌نگدان، 12 ماده‌ی دیكه‌ى له پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مان په‌سند كران.
دوای پشوویه‌ك به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه له‌كاتژمێر 4ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستیپێكرد بۆ گفتوگۆكردنی پڕِۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ به‌ڕووی په‌رله‌مانتاران كرایه‌وه بۆ خستنه‌ڕووی تێبینی و پرسیاره‌كانیان له‌باره‌ی به‌شی هه‌شته‌می پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌و كه تایبه‌تبوو به‌پرۆسه‌كانی یاسادانان و له 19 مادده پێكهاتووه. دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆكانی مادده‌و بڕگه‌كانی ئه‌م به‌شه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان هێناو رایگه‌یاند: "كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی 11.07.2018، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكان و ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه و مادانه‌ی دیكه‌ی پرۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كه ماون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.