پیاوێك بە بۆكس خەنجەر هەڕەشە لە هاوسەر و منداڵەكانی دەكات و لەلایەن بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتانەوە لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەكرێت.
ڕائید هیوا كریم جوامێر لێپرسراوی نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان رایگەیاندووە، كاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی دوێنێ (9/7/2018) پیاوێك بەناوی (أ.ع.ح) سەردانی نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە ڕۆژئاوای كرد، بە مەبەستی سكاڵاكردن لەسەر خێزان و منداڵەكانی، كە ناوبراو دانیشتوی شاری سلێمانییە لەسنوری نوسینگەی ڕۆژئاوادا.
ناوبراو دانیشتوی شاری سلێمانییە لەسنوری نوسینگەی رۆژئاوا، بەڵام دوای چەند خولەكێك هاوسەر و منداڵەكانی ئەو پیاوە بە مەبەستی سكاڵاكردن دژی باوكیان هاتنە نوسینگە، بۆ چارەسەركردن و بەدواچوون كێشەكە درایە دەست (تیم مۆبایل)، دوای كردنەوەی پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆیان، بە وتەی هاوسەر و منداڵەكانی ژیانی ئەو خێزانە لەمەترسیدایە، چونكە باوكیان مامەڵە بە كڕین و فرۆشتنی (بۆكس خەنجەر، تاپڕ، قەمە، چەقۆ.....هتد) دەكات.
هەر بۆیە لەكاتی بوونی هەر كێشەیەكدا بەم كەرەستانە هەڕەشە لە خێزان و منداڵەكانی دەكات.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر بۆیە لەكاتی بوونی هەر كێشەیەكدا بەم كەرەستانە هەڕەشە لە خێزانو منداڵەكانی دەكات و پاش ئاگاداركردنەوەی دادوەر لە كێشەكە، دادوەر فەرمانی كرد بە پشكنینی ماڵی ناوبراو.
ڕائید هیوا كریم جوامێر جەختیشكردوەتەوە، دوای پشكنینی ماڵەكە بە فەرمانی دادوەر، دەست بەسەر ئەم كەلوپەلانەدا گیرا كە هیچ مۆڵەتێكی ڕێگە پێدانی نییە كە ئەمانەن: (29 بۆكسی ئیستیل، 36 بۆكسی ڕەش، 30 بۆكسی ئاڵتون، 24 فیشەكی تاپڕی ساچمە وورد، 23 فیشەكی تاپڕی ساچمە گەورە، 9 دانە چەقۆی ڕەنگاوڕەنگ، یەك چەقۆی گەورەی ساتوور، یەك تاپڕی بچوك، یەك تاپڕی ڕەشی گەورە، یەك تاپڕی مامناوەندی قاوەیی)، لێكۆڵینەوەش لەو ڕووداوە بەردەوامە.
تیم مۆبایل: تیمێكی گەڕۆكی كارای نێو بەڕێوەبەرایەتییە، كە پێكهاتووە لەچەند ئەفسەر و كارمەندێك، بەمەبەستی بەردەوام بەدواچوونی ئەو كێشە و توندوتیژییانەی كە ڕووبەڕووی خێزانو ئافرەتان دەبێتەوە، كە خزمەتگوزاری دەروونیو یاسایی و كۆمەڵاتی پێشكەش دەكات، بە هاوكاری ڕێكخراوی (UNHCR).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.