ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/7/2018، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر كۆبوەوه ، كه تایبه‌ت بوون به ته‌واوبوونی واده‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و ته‌ملیككردنی عه‌لوه و هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان.
دوای ته‌واوبونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئازاد حه‌مه ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی" ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كارنامه‌ی چوار ساڵی خۆی ته‌واو كرد، واته چوار ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا و له 24ی حوزەیرانی 2018 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی چوار ساڵه‌كه‌ی ته‌واوكرد".
وتیشى" ئه‌مڕۆ كه چل و حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بوو، راسته چل و حه‌وته‌مین بووه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی وامان هه‌بووه كه به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، واته نزیكه‌ی 60 كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه".
ئەوەشی وت" ئێمه پێش ته‌واوبوونی واده‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان ئاگاداركردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت و ئاماده‌ین كه خولی نوێ بێت و جێگه‌ی ئێمه بگرێته‌وه، لەئێستاشدا کۆبونەوەکانمان رادەگرین، بەڵام كاره‌كانی ترمان ڕۆژانه به‌رده‌وامه، وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجونمه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.