کەمێک پێش ئێستا، پرۆسەی هەژمارکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی 12ی ئایار بە دەست لە سلێمانی کۆتایی پێهات.
لە سلێمانی نزیكەی 150 سندوقی دەنگدان هەژماركردنەوەیان بۆ كراوە، بەڵام تائێستا ئاماری كۆتایی سەبارەت بەگۆڕانكاری دەنگی لایەنەكان نەزانراوە.
بەپێی زانیارییهكانی كوردستان تیڤی لە ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەشێوەی دەستیی كۆتایی هاتووە، بەڵام تائێستا ئاماری كۆتایی سەبارەت بەگۆڕانكاری دەنگی لایەنەكان نەزانراوە.
لە دوێنێوە ژماردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عیراق لە سلێمانی دەستی پێكردبوو، بڕیاریشە دواتر لە شارەكانی هەولێر و دهۆك دەست پێبكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.