ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری، به داوه‌تێكی فه‌رمی سه‌ردانی هۆڵه‌ندای كرد و پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن به‌ڕێز مارك ڕۆته سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌نداوه له ئۆفیسى خۆى له ده‌نهاخ، پێشوازی لێكرا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارك ڕۆته سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه و سه‌ردانیان بۆ توركیا و هۆكاری دواخستنی سه‌ردانیان بۆ به‌لجیكا كرد.
سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا باش بوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوپاسی هۆڵه‌ندامان كرد بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكارییانه‌ی كه كردوویه‌تی له شه‌ڕی دژی داعشدا و هه‌روه‌ها ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه بۆ پێشمه‌رگه كردوویه‌تی، سوپاسیشمان كردن بۆ ڕۆڵیان له یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی كه له سووریا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه ئاواره و په‌نابه‌ر بوون له هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیشمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه په‌ره‌ی پێبده‌ین به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، به شێوه‌یه‌كی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باش بوو".
هه‌ر له باسكردنی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد "ئه‌مه یه‌كه‌م جارمه دێم بۆ بینینی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، پێموایه كۆبوونه‌وه‌كه به شێوه‌یه‌كه كه سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ هاوكاریی زیاتری دوولایه‌نه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا و عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی".
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به پرۆگرامی هۆڵه‌ندا بۆ ئاوه‌ندانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی دژی داعش، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند "ئه‌وان پرۆگرامی خۆیان هه‌یه و ڕێكخراوه‌كانی هۆڵه‌ندی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كاری زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خه‌ریكن به‌رنامه‌ی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانیان بۆ توركیا، به‌ڕێزیان گوتی "سه‌ردانمان بۆ توركیا باش بوو، سه‌ردانی ئێمه بۆ توركیا زیاتر بۆ به‌شداری بوو له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و هه‌ر له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ده‌رفه‌ت هه‌بوو كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ئێمه پێمانوایه سه‌ردانمان بۆ توركیا سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، دوای ڕووداوه‌كانی ساڵی ڕابردوو ئه‌مه یه‌كه‌م جاره به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی توركیا بكه‌م و به بڕوای من سه‌ردانه‌كه زۆر باش بوو و به باشییش به‌ڕێوه‌چوو".
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی بۆ وڵاتی به‌لجیكا كه بڕیار بوو دوێنێ دووشه‌ممه 9/7/2018 ئه‌نجامی بدات، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ئاشكرای كرد "سه‌ردانمان بۆ به‌لجیكا به‌هۆی سه‌ردانی توركیاوه دواكه‌وت كه له هه‌مان كاتدا بوو، بۆ هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگ بوو به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز سه‌ركۆماری توركیا بكه‌ین و پێموایه له‌لایه‌ن برۆكسلیشه‌وه تێگه‌یشتن بۆ ئه‌مه هه‌یه. جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بروكسل ده‌ست به په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ین بزانین كه‌ی ده‌توانین ئه‌م دیداره ڕێكبخه‌ین و جارێكی دیكه بێینه به‌لجیكا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.