نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 10 ى حوزه‌یرانى 2018، چه‌كدارانى داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی عه‌لى سه‌رای سه‌ر به‌قه‌زای داقوق .
ئامانجی سه‌ره‌كى چه‌كدارانى داعش هاوڵاتیه‌كى ناوچه‌كه بووه بەناوی (سەید جەلیل ئیبراهیم کاکەیی) كه ویستویانه بیڕفێنن ، دواتر له‌لایه‌ن خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌وه وه‌ڵامی چه‌كدارانى داعش ده‌درێته‌وه به‌و هۆیەوە روبه‌رووبونه‌وه دروست دەبێت له‌نێوان هه‌ردوولا، چه‌كداران ناوچه‌كه جێ‌دێڵن بێ ئه‌وه‌ی بتوانن زیان به‌و هاوڵاتیه بگه‌یه‌نن .
چه‌كدارانى داعش له‌سنووری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری چاڵاكیه‌كانیان زیادی كردووه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له‌ناوچه‌كه دروست بووه كه‌هێزه‌كانى عێراقی توانای پاراستنى ناوچه‌كه‌یان نه‌ماوه .
ئامادەكردن/ نه‌سرین مزووری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.