له‌راگه‌یاندراوێكدا وێنه‌یه‌كى بۆ كوردستان تیڤى نێردراوه ، لێژنه‌ى ته‌ندروستى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌دواداچوون بۆ نه‌خۆشى خوێنبه‌ربوون ده‌كات
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/7/2018، لیژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستی و ژینگه له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی زولفا مه‌حمود، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانى لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لاری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و د.سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستیی هه‌ولێر كۆبۆوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مان بوو، وه‌زیری ته‌ندروستی پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى خسته‌ڕوو و باسی له‌و به‌ربه‌ستانه كرد كه بوونه‌ته رێگر بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی باستر و خێراتر، له‌وانه نه‌بوونی بودجه‌یه‌كی پێویست له‌به‌رده‌ستدا كه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی كردۆته سه‌ر كه‌میی پێداویستییه‌كانی ته‌ندروستی و ده‌رمان و ته‌واونه‌كردنی نه‌خۆشخانه تازه‌كان.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ته‌رخان كرا بۆ گفتوگۆكرد له‌سه‌ر نه‌خۆشیی خوێنبه‌ربوون كه ترسی لای به‌شێك له هاووڵاتییان دروست كردووه و له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی ڕێگرییه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به‌نخۆشییه‌كه و داڕشتنی پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو بۆ رێگریكردن له‌و نه‌خۆشییه كرایه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و نوسراو و داواكاری و سكاڵایانه‌ی كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه‌كه و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كرابوون گفتوگۆیان له‌سه‌ركراو خرانه به‌رده‌م وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ولێر و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌ڵێنی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌یاندا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه له‌لایه‌ن هه‌ردوولا كرایه‌وه و به‌پێویست زاندرا هه‌ماهه‌نگیی زیاتر هه‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی كه په‌یوه‌ندیداره به‌كۆی گشتیی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.