لهراگهیاندراوێكدا وێنهیهكى بۆ كوردستان تیڤى نێردراوه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای ههولێر ڕایدهگهێنێت ، دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی چەند ڕووداوێکی دزی لە چەند شوێنێکی گشتی، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی لە ماوەیەکی کەم تۆمەتبار دەستگیر بکات
(ڕائید/ئومێد عارەب عبداللـە) ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکور بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاند ، دوای ئەوەی چەندین سکاڵا تۆمار کرا سەبارەت بە شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی کەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێلەکان، دەست بەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیمان ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و لە بۆسەیەکدا دەستگیری بکەین.
تۆمەتبار بە ناوی (ئـ. ا. ح)، تەمەن (٣١) ساڵ، دوای دەستگیر کردنی دانی نا بە تاوانەکەی کەوا هەڵسابوو بە شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی کەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێلەکان، کەلوپەلی دزراو بریتی بوون لە بڕێکی زۆر پارە و مۆبایل لە بەرامبەر دادگای هەولێر
دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە، دادوەر بڕیاریدا بە بەند کرنی تۆمەتبار بە پێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س)
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.