Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 22:43

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌کان : ئه‌و هه‌شت هاووڵاتییه‌ی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌ستگیرکرابوون ئازاد کران

به‌ مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان روویان له‌ كوێستانه‌كان كردبوو
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان رایده‌گه‌ێنێ دوای هه‌ولَ وماندووبون  ،ئه‌و 8 هاووڵاتییه‌ی كه‌ دوێنێ مه‌ڕوماڵاته‌كانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ست به‌سه‌ر كرابون، ئه‌مڕۆ ئازادكران .

ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ پادگانه‌كانی سوپای پاسداران سێ شوان و پێنج له‌ كه‌سوكاریانی ده‌ستگیركرد كه‌ به‌ مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان روویان له‌ كوێستانه‌كان كردبوو.

هه‌روه‌ها گوتی: دوای هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پاسه‌وانی سنوور، توانرا كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌میان به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو كه‌سوكاریان و ئێستا سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵه‌كانیانن.

په‌یامنێر/ مه‌هدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.