موزاحم ئه‌حمه‌د حوێت، گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، رایگه‌یاندووه: بڕیاروابوو سوپای عێراق پاراستنی رۆژئاوای شنگال و ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه سوپای عێراق له‌سه‌ر داواكاری ئێران ته‌واوی سنووری رۆژئاوای شنگال و ناوچه سنوورییه‌كانی بۆ حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه چۆڵكردووه، ئامانجی سه‌ره‌كی ئێران له جێبه‌جێكردنی ئه‌م پلانه‌یدا به‌هێزكردنی پێگه‌ی سه‌ربازی خۆیه‌تی له عێراق و سووریادا.
گوتیشی: فیرقه‌ی نۆی سوپای عێراق له سنووری شنگال به‌ره‌و سنووری كه‌ركووك جوڵه‌یان پێكراوه له شوێنی سوپای عێراق هێزێكی زیاتری حه‌شدی شه‌عبی به ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا و سنووری رۆژئاوای شنگال بڵاوه‌یان پێكراوه.
سه‌رچاوه:AA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.