مه‌حما خه‌لیل ، قایمقامی قه‌زای شنگال رایگه‌یاندووه: ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ست ئێمه گه‌یشتوون پشتڕاستی كشانه‌وه‌ی سوپای عێراق له رۆژئاوای شنگال و ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا و جێگیربوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له شوێنی سوپا ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌یش خۆی له خۆیدا دروستكردنی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: په‌كه‌كه به سه‌رجه‌م لق و پۆپهكانییهوه و ته‌واوی گرووپه‌كانی نێو حه‌شدی شه‌عبی رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعی شنگال ده‌كه‌ن و ئه‌و گرووپانه ناده‌ستووریانه تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێت بوونه‌ته مایه‌ی كێشه و سه‌رئێشه بۆ خه‌ڵكی شنگال و ده‌ورووبه‌ری.
گوتیشی: په‌كه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به نیازی ئه‌وه نییه شنگال چۆڵ بكات و بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی له ناوچه‌كه ماوه‌ته‌وه، ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا بووه‌ته ده‌رگایه‌كی گرنگ بۆ هاتوچۆی چه‌كداره‌كانیان و بازرگانیكردنی نایاساییدا.
سه‌رچاوه: AA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.