به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو به‌رواری 9 ته‌موزی 2018 كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له گه‌رماوی ماڵی خۆیاندا به‌په‌ت خۆی خنكاند.
ڕاشیگه‌یاند: كچه‌كه ناوی (چ. ن. ع) دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌یه و له گه‌رماوی ماڵی خۆیاندا به په‌ت خۆی خنكاندووه، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له شاری سلێمانی كرا.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌ئێستادا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕوداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.